پۆلیسی هەولێر: گەنجێكمان دەستگیركردووە كە 150 هەزار دۆلاری لە باوكی دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسیی هەولێر رایدەگەیەنێت، بە تۆمەتی دزینی 150 هەزار دۆلار لە باوكی، گەنجێك دەستگیركرا كە تەواوی پارەكەی لە قوماری ئەلیكترۆنیدا دۆڕاندووە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلسیی هەولێر كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە تۆمەتی دزینی 150 هەزار دۆلار لە باوكی، گەنجێك دەستگیركرا كە تەواوی پارەكەی لە قوماری ئەلیكترۆنیدا دۆڕاندووە و تۆمەتبارەكە هەڵاتبوو بۆ ئێران و دواتر بە پلانێكی تایبەت و لە رێگای تەكنیكی كاركردنی خۆمانەوە توانیمان بیگەڕێنینەوە هەرێمی كوردستان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتباردانی ناوە بە تاوانەكەی كە بڕی (3 دەفتەر) دۆلاری لە شوێنی كاركردنی باوكی دزیوە، هەروەها لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتبار، دانینا بە تاوانێكی تردا كە جارێكی تر لە قاسەكەی باوكی (12 دەفتەر) دۆلاری دزیوە كە كۆی گشتی دەكاتە 150 هەزار دۆلار و سەرجەم پارەكەشی لەڕێگەی قوماری ئەلیكترۆنییەوە دۆڕاندووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت،بەغداد تێبینی لەسەر گەڕانەوەی داهاتی ناوخۆی هەرێم هەیە. سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق…
زیاتر ببینە

د. سەباح هەورامی: خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکە باشترە

بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی سلێمانی لە هەموو پارێزگاکانی دیکەی عێراق (جگە لە بەغداد) باشترە. د.…
Total
0
Share