پۆلیس بەدوای منداڵێکدا دەگەڕێت کە لە ڤیدیۆی یانەیەکی شەوانەدا دەرکەوتووە

بەپێی یاسا منداڵان نابێت بچنە یانە شەوانەکان و کافتریاکان و نابێت هیچ یەکێک لە جگەرە، نێرگەلە و خواردنەوە کهولییەکانیان پێبفرۆشرێت، لە شەوی رابردووەوە پۆلیس بەدوای منداڵێکدا دەگەڕێت کە لە گرتەڤیدیۆیی یانەیەکی شەوانەدا دەرکەوتووە.

بەڕێوەبەری پۆلیسی کۆمەڵگەیی عێراق نووسینێکی بڵاوکردووەتەوە و داوایکردووە ناوی ئەو منداڵە و زانیارییان لەبارەیەوە پێبدرێت کە لە ڤیدیۆی یانەیەکی شەوانەدا لە بەغداد دەرکەوتووە.

ئەو بەرپرسە عێراقییە لە نووسینێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بڵاویکردووەتەوەە، هەروەها داوادەکات هەرکەسێک زانیاریی لەسەر ناو و شوێنی ئەو یانە شەوانەیە هەیە پێیانبدات، داواش دەکات زانیارییان لەبارەی منداڵەکە و یانەکە پێبدەن.

بابەتی پێشتر

لە 30 وێستگە نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشدەكرێت

بابەتی دواتر

لەسەر دۆسیەیەکی کوشتن دوو کەس دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سودانی سەردانی سلێمانی دەكات

محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە مەبەستی بەشداریکردن لە دیداری سلێمانی سەردانی هەرێم دەکات. دیداری سلێمانی بە…
Total
0
Share