بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کەناڵی کوردسات: نمونەیەکی سەنگینی ناو میدیای کوردییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵی کوردسات لە بەڕێوەبەر و رۆژنامەنووسان و کارمەندانی دەزگاکە دەکات و بە نمونەی سەنگینی ناو میدیای کوردی ناوی دەبات.

لە پەیامەکەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانیدا هاتووە، “ساڵیادی دامەزراندنی دەزگای میدیایی کوردسات لە بەڕێوەبەر، رۆژنامەنووسان و کارمەندانی دەزگاكە پیرۆزبێت و هیوای بەردەوامی و سەركەوتنتان بۆ دەخوازم”.

بافڵ جەلال تاڵەبانی دەڵێت، “لە دوو دەیەی رابردوودا كوردسات كەناڵێكی سەنگینی ناو ماڵەكان بووە و نموونەیەكی جوان و درەوشاوەی ناو میدیای كوردی بووە”.

لە پەیامەکەدا هاتووە، “هیوادارم ساڵی نوێی كاركردنتان بەرەوپێشچوونی زیاتر و گۆڕانكاریی گەورەتر بەخۆتانەوە ببینن و ئێمەش پاڵپشت و پشتیوانتان دەبین”.

بابەتی پێشتر

لە 2022دا نزیکەی 32 هەزار و 500 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە

بابەتی دواتر

لە کۆیە دوو رووداوی هاتووچۆ روویاندا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share