لە 2022دا نزیکەی 32 هەزار و 500 حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە تۆمارکراوە

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق ئاشکرایکرد، لە ساڵی 2022دا 32 هەزار و 477 ئاگرکەوتنەوە لە ناوەڕاست و باشووری عێراق کەوتوونەوە.

ئامارەکە ئاماژەی بەوەکردووە کە ڕوداوی ئاگرکەوتنەوەکان لە ناو باڵەخانە حکومی و بازرگانییەکان و کارگەکان و کۆگاکان و خانووی نیشتەجێبوون و زەوی کشتوکاڵی و کێڵگەکان و شتی تر روویانداوە.

بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، بەغدا بە زۆریی رێژەی رووداوەکان لە پێشەنگی پارێزگاکاندایە، لە بەرامبەریشدا کەرکوک کەمترین ئاستی تۆمارکردووە، بە 906 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە، کە لە ئەنجامدا زیانی زۆری مرۆیی و ماددی لێکەوتووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی رایگەیاندووە، “هۆکارەکانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکان بەهۆیکارەباوە لە پێشەنگی هۆکارەکانی دیکەدایە، بە 13 هەزار و 297 ڕووداو کە 47%ی هۆکارەکانی ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە عێراق پێکدەهێنن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەڵەی منداڵان هۆکاری پێنج هەزار و 589 ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بووە، لە کاتێکدا کەمتەرخەمی دوو هەزار و 126 ڕووداوی لێکەوتووەتەوە، جگەرە هەزار و 362 ڕووداوی لێکەوتووەتەوە، سووتاندنی بە ئەنقەست هەزار و 280 ڕووداو، ئاگرکەوتنەوە بەهۆی پریشکێکی دەرەکییەوە 878 ڕووداوی لێکەوتووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕووداوەکانی ئاگرکەوتنەوە لە دزەکردنی غاز 774 ڕووداو بووە، ڕووداوەکانی دزەکردنی سووتەمەنیش 222 ڕووداو بووە.

بابەتی پێشتر

لە شەوی سەری ساڵدا رووناکییەکی "نامۆ" لە ئاسمانی کۆریای باشوور دەردەکەوێت

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ کەناڵی کوردسات: نمونەیەکی سەنگینی ناو میدیای کوردییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كازمی: دەمانەوێت لەگەڵ یەكێتیی ئەوروپا هەماهەنگی و پەیوەندییەكانمان فراوانتر بكەین

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی ده‌یەوێت هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا زیاتر بكات، كە به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوولا…
Total
0
Share