لە شەوی سەری ساڵدا بەهۆی غازی سۆپاوە لە یەکێک لە ناوچەکانی جەزائیر خێزانێکی چوار کەسی گیانیانلەدەستدا.
دەسەڵاتدارانی جەزائیر بڵاویانکردەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو ئاگادارکراینەوە لە رووداوێک کە کۆتایی بە ژیانی پیاوێک و دوو ژن و منداڵێک لە ماڵێکدا هێناوە”.
ئاماژەیان بەوەش کرد، “رووداوەکە لە یەکێک لە باڵەخانە نوێیەکانی سەر رێگەی ناوچەی خەنشلەی سەر بە شاری شاشار روویداوە، بەهۆی دزەکردنی غازی گەرمکەرەوەوە ئەندامانی ئەو خێزابە بە غازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراویبوون بەو هۆیەشەوە گیانیانلەدەستداوە”.
غازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن غازێکی بێ رەنگ و بێ بۆنە، کەڵەکەبوونی لە شوێنی داخراودا ژەهراویبوون دروستدەکات و لە حاڵەتی بەردەوامیشدا خنکانی لێدەکەوێتەوە.