“بەشێك لە خاوەن زەوییەكانی فڕۆكەخانەی هەولێر قەرەبوو نەكراونەتەوە”

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر

ئەندامێكی تۆڕی هاوپەیمانیی كەمایەتییەكان رایدەگەیەنێت، سەرەڕای تێپەڕبوونی چەندین ساڵ هێشتا خاوەنی بەشێك لەو زەوییانەی فڕۆكەخانەی هەولێری لەسەر بونیادنراوە قەرەبوو نەكراونەتەوە.

رەجەب كاكەیی، ئەندامی تۆڕی هاوپەیمانیی كەمایەتییەكانی عێراق رایگەیاند، بەشێك لەو زەوییانەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەنیی هەولێری لەسەر بونیادنراوە خاوەندارێتییەكەی دەگەڕێتەوە بۆ كریستیانەكان.

وتیشی، سەرەڕای تێپەڕبوونی ئەو هەموو ساڵە هێشتا قەرەبووی خاوەنەكانیان نەكراوەتەوە.

وتەكانی كاكەیی ئەمڕۆ لەمیانەی خستنەڕووی راپۆرتی ساڵانەدا بوو سەبارەت بە دۆخی كەمایەتییەكان كە لە هەولێر بەڕێوەچوو.

راپۆرتەكە لە چێوەی پڕۆژەی پاڵپشتیی مافی كەمینەكان بە هاوكاری رێكخراوی (ئێن پی ئەی)ی نەرویجی ئەنجام دەدرێت و بڵاودەكرێتەوە.

 

بابەتی پێشتر

گواردیۆلا هۆکاری بەردەوامبوونی لە مان سیتی ئاشکراکرد

بابەتی دواتر

پاپای پێشووی ڤاتیكان كۆچی دواییكرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و…
Total
0
Share