ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنێك بە فەرمانبەرانی گرێبەست دەدات

نوێنەرانی فەرمانبەرانی گرێبەست ئاشكرایدەكات، ئەنجومەنی وەزیران بەڵێنی پێداون لەماوەی 21 ڕۆژدا پرسی فەرمانبەرانی گرێبەست بخەنە بەرنامەی كارەوە و بڕیاری دامەزراندنیان بدەن.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لەزاری نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەستەوە گواستییەوە، لەنێو ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەڵێندراوە بە نوێنەرانی خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ كە لە ماوەی 21 ڕۆژدا پرسی فەرمانبەرانی گرێبەست دەخرێتە بەرنامەی کار و بڕیاری دامەزراندنیان دەدرێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، فەرمانبەرانی گرێبەست ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوە و داوای دامەزراندنی هەمیشەییان دەكرد.

بابەتی پێشتر

توركیا داوای پاراستنی كونسوڵخانەكانی لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

سامان بەرزنجی: عێراق سەرسامە بە هەرێمی كوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share