پاپای پێشووی ڤاتیكان كۆچی دواییكرد

ڤاتیكان كۆچی دوایی بندیكتۆسی شانزەیەم پاشای پێشووی ڤاتیكانی لە تەمەنی 95 ساڵیدا راگەیاند.

ماتیۆ برۆنی، وتەبێژ بەناوی ڤاتیكان رایگەیاند، پاپا بندیكتۆسی شانزەیەم كاتژمێر 9:34ی بەیانی ئەمڕۆ لە ڤاتیكان كۆچی دواییكردووە.

بندیكتۆس لە 19ی نیسانی 2005 بۆ پۆستی پاپا هەڵبژێردرا و لە 24ی هەمان مانگ رێوشوێنی ئاینیی دانانی لە پۆستەكەیدا بۆ ئەنجامدرا.

لە 28ی شوباتی 2013 دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستەكەی راگەیاند، بەهۆی چوونە تەمەنەوە، بەوەش بووە یەكەم پاپا دەست لەكاربكێشێتەوە لەماوەی شەش سەدەی پێشتردا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات

رێكخراوی تەندروستیی جیهانی داوای قەدەغەكردنی جگەرەی ئەلیكترۆنی لەسەرانسەری جیهاندا دەكات و داواشدەكات هاوشێوەی جگەرەی ئاسایی مامەڵەی لەگەڵدا بكرێت.…
زیاتر ببینە

واشنتۆن سزای دارایی لەسەر بەرپرسانی پێشووی ئێران هەڵگرت و ئەنجومەنی پیرانیش نیگەرانە

دەسەڵاتدارانی واشنتۆن ئاشکرایانکرد سزایی دارایی سەر ژمارەیەک بەرپرسی ئێرانیی پێشوو هەڵگرت و لەبەرامبەردا سزای بەسەر گروپێکی دیکەدا سەپاند…
Total
0
Share