هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام درێژەی هەیە

هەڵمەتی چاندنی یەك ملیۆن نەمام كە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی-یەوە بڕیاری لەسەردراوە درێژەی هەیە و ئەمڕۆ لە شارەزوور دەست بە جێبەجێكردنی كرا.

هەڵمەتەكە كە لە ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتی-دا لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە بڕیاری لەسەردرا، چوارشەممەی هەفتەی رابردوو لە سلێمانی دەست بە جێبەجێكردنی كرا.

لە ئەمڕۆشەوە گەیشتە شارەزووور و دەستكرا بە چاندنی هەزاران نەمان لە دارستانی چەناخچیان لە سنووری ناحیەی عەربەت.

پێشتر هاوكار جەلال بەڕێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند، پڕۆژەكەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی باشترین دەرفەتە بۆ دروستكردنی دارستانی نوێ و زیادكردنی سنووری دارستانەكان جگە لە سوودەكانی بۆ ژینگە و سەوزایی دەرفەتێكی باشیشە بۆ دابینكردنی هەلی كار بۆ كەسانی بێكار، بە تایبەت لەم پڕۆژەیەدا كە ژمارەیەك كەسی بێكاری گوندەكان لە گەنجان هەڵبژێردراون بۆ كاركردن و خزمەتكردنی دارستان و ژینگە.

وتیشی، “وەك بەڕێوەبەرایەتیی دارستان و پاوانی سلێمانی بەردەوام دەبین لە كاركردن و سەرباری ڕۆژانی پشوو هەموو هەوڵێكی خۆمان دەخەینەگەڕ بۆ سەرخستنی پرۆژەكە و سەوزكردنی شارە خۆشەویستەكەمان”.

بابەتی پێشتر

چێڵسی بە "قیست" لە کڕینی ئینزۆ نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

نهێنی ڕێککەوتنی کریستیانۆ و نەسڕ بە چرکە و کاتژمێر

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share