بافڵ جەلال تاڵەبانی: مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگەکانی کورددا پێشەنگ بوون

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستانەوە ئاراستەی یەکێتییەکە کردووە، جەخت لە خەبات و تێکۆشەری مامۆستایان دەکاتەوە.

لە پەیامەکەی سەرۆک بافڵ تاڵەبانیدا هاتووە، “مامۆستایانی کوردستان لە هەموو وێستگە جیاوازەکانی گەلی کورددا، پێشەنگبوون لە پێگەیاندنی نەوە جیاوازەکانی کوردستان و لە شۆڕش و خەباتی چەکداریشدا، قارەمان و تێکۆشەر بوون”.

دەڵێت، “لەم یادە مێژووییەدا سڵاو و پێزانینی زۆرمان بۆ هەموو ئەو مامۆستا جوامێرانە دەنێرین کە سەرباری هەموو قۆناغە سەختەکان، پرۆسەی پەروەردە و فێرکردنیان پشتگوێ نەخست و لە خەمی نەوەی دواڕۆژی گەلەکەماندا بوون”.

هەروەها پشتیوانیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ مامۆستایان دووپاتدەکاتەوە رایگەیاندووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داکۆکیکاری مامۆستایان بووە و لەم ئەرکە نیشتمانییەشی بەردەوام دەبێت، بۆ ساڵی نوێی کارکردنتان هاوکار و هەماهەنگ دەبین لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری مامۆستایان، ئێوەن نموونەی کوردستان و ئێمەین بەرامبەر هەوڵ و ماندووبوونتان وەفادار دەبین”.

بابەتی پێشتر

لە کۆیە بەهۆی شەڕەتەقەوە کەسێک کوژرا و ژمارەیەکیش برینداربوون

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ئەرکی ئێستای مامۆستایان لە هەموو قۆناغێک قورسترە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share