لە ساڵی 2022 دا بیڵ گەیتس پێنج ملیار دۆلاری لە کاری خێرخوازیدا خەرجکردووە

کاری خێرخوازی

لە ساڵی 2022 دا سەرمایەداری جیهانیی بیڵ گەیتس بڕی پێنج ملیار دۆلاری لە کاری خێرخوازیدا خەرجکردووە و بووەتە گەورەترین خێرخواز لەو ساڵەدا.

بەپێی ریزبەندی ئەو کەسایەتی و رێکخراو و دامەزراوانەی لە ساڵی 2022 کاری خێرخوازیان کردووە، سەرمایەداری جیهانیی بیڵ گەیتس بڕی پێنج ملیار دۆلاری بەخشیوە بە دامەزراوەی بیڵ و میلەندا گەیتس بۆ بوارەکانی تەندروستیی جیهانی و گەشەپێدان و سیاسەت و پەروەردە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا”.

بیڵ گەیتس کە لە ئێستادا بڕی سامانەکەی 104 ملیار دۆلارە، لە مانگی تەمموزی رابردوودا رایگەیاند، بڕی 20 ملیار دۆلار بۆ دامەزراوە خێرخوازییەکەیان لەگەڵ هاوسەری پێشووی تەرخاندەکات، بەڵام بەرپرسانی دامەزراوەکە ئاشکرایانکرد تا ئێستا سێ چارەکی ئەو پارەیەی بەڵێنیان دابوو تا ئێستا تەرخانیان نەکردووە.

لە دوای ئەویش جۆن و ئانن دوێر بڕی 1.1 ملیار دۆلاریان لە رێگەی دامەزراوەی بێنفیکەس بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئالنگارییەکانی ئاووهەوا تەرخانکردووە.

 

بابەتی پێشتر

کریستیانۆ پەیوەندی بە یانەی نەسڕەوە کرد

بابەتی دواتر

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 12 راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share