شیروان میرزا: دەستپێکردنەوەی ناردنی دۆلار بۆ عێراق پەیوەندی بە موبارەکەی ترەمپە لە عەلی زەیدی

شیروان میرزا، ئەندامی پێشووتری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، تا ئێستا ڕوون نییە هۆکاری سەرەکیی وەستانی ناردننی دۆلار بۆ عێراق چی بوو، بەڵام دەکرێت دوو هۆکاری سەرەکیی هەبێت، یەکەمیان، وەستانی گەشتە ئاسمانییەکان بوو لە ئاسمانی عێراق، ئەویش بەهۆی جەنگەکەوە، دووەم، هەروەها ئەمریکا پێشتر بە ڕوونی بە حکومەتی عێراقی ڕاگەیاندووە کە نابێت میلیشیاکان ڕۆڵیان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقدا هەبێت.

وتیشی، هەر پاش کاندیدکردنی عەلی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و دواتریش پیرۆزبایی و موبارەکەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ ناوبراو، ئەمریکا دەستیکردەوە بە ناردنی دۆلار بۆ عێراق، بۆیە دەتوانین بڵێن دەکرێت جیا لە هۆکارەکانی دیکە، ئەمریکا نەناردنی دۆلاری وەک کارتێکی فشار بەکارهێنابێت، ئەمریکا ئەمەشی نەشاردووەتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هەر پاش دەستپێکردنەوەی ناردنی دۆلار بۆ عێراق، ڕاستەوخۆ بەهای دینار بەرزبوویەوە، بەشێکیشی پەیوەندیدارە بە ئەگەری ڕێککەوتنی ئەمریکا و ئێران.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم: بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان لەگەڵ عێراقدا خەرجبکرێت

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڵێنمان وەرگرت مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ فەرمانبەرانی عێراقدا خەرجبکرێت. ئەو…
Total
0
Share