کۆمپانیای نۆکیا پێشبینی دەکات لە کۆتایی ئەم دەیەدا مۆبایلە زیرەکەکان لە بەرژەوەندیی جیهانیی گریمانەیی مرۆڤ دەچنە دەرەوە.
نیچان پاترا بەڕێوەبەری ستراتیژ وتەکنەلۆجیای کۆمپانیای نۆکیا رایگەیاند، “کۆمپانیاکەمان پێشبینی دەکات تا ساڵی 2030 جیهانی میتاڤێرس جێگەی مۆبایلی زیرەک بگرێتەوە، ئەمەش لە ئەنجامی زیاد لە پێویست پشتبەستنی مرۆڤایەتی بەجیهانی گریمانەیی لە زۆرینەی بوارە تەکنیکییەکاندا”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “لەگەڵ ئەوەی هێندەی ساڵانی رابردوو لە بواری مۆبایلە زیرەکەکان نۆکیا بازاڕی کەمبووەتەوە، بەڵام تا ئێستا دەنگێکی باوەڕپێکراوە لە کەرتی تەکنەلۆجیادا”.
ئاشکراشیکرد، “ئەوەی نۆکیا پێشبینی دەکات بۆ ساڵێ 2030 نەیاتەدی، ئەوا لە ئایندەیەکی مەودا درێژدا بە دڵنیاییەوە دێتە دی”.