نەرویج گەورەترین بەكارهێنەری ئۆتۆمبێلی كارەبایی بووە لە 2020دا

بۆ ساڵی 2020، وڵاتی نەرویج گەورەترین بەكارهێنەری ئۆتۆمبێلی كارەبایی بووە لە جیهاندا، زیاتر لە نیوەی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی ساڵی ڕابردووش خراونەتە بازاڕەوە ئۆتۆمبێلی كارەبایی بوون.

بەگوێرەی ئامارێكی OFV، زانیاری هاتوچۆ و ڕێگاوبان كە یاهوو نیوز ئەمڕۆ سێشەممە 5ی كانونی دووەم بڵاویكردووەتەوە، ئۆتۆمبێلە كارەباییەكان لە ساڵی 2020دا 54.3%ی بازاڕی ئۆتۆمبێلە نوێیەكانیان داگیركردووە، كە لەچاو ساڵی پێشوودا بە ڕێژەی 42.4% زیادی كردووە.

لەنێو ئەو وڵاتانەی زۆرترین ئۆتۆمبێلی كارەباییان لە ساڵی ڕابردوودا خستووەتەكارەوە، وڵاتی نەرویج ڕیزبەندی یەكەمی گرتووە، بە جۆرێك 50%ی كۆی ئەو ئۆتۆمبێلە نوێیانەی تابلۆیان دراوەتێ كارەبایی بوون.

چوار باشترین جۆری ئۆتۆمبێلیش لەڕووی كڕینەوە لە وڵاتانی ئەسكەندەنافی بریتی بوون لە “Audi e-tron، Tesla Model 3، Volkswagen ID.3 و Nissan Leaf” كە سەرجەمیان بە تەواوی كارەبایی بوون.

بابەتی پێشتر

سەرانی كەنداو بەیاننامەی كۆتایی واژوودەكەن و جەخت لە یەكڕیزی دەكەنەوە

بابەتی دواتر

پەیمانگای واشنتن: دەرچوونی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق لە بەرژەوەندی ئێراندا نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی دۆلار دابەزی

نرخی دراوە بیانییەكان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە 31ی کانونی دووەم، لە بازاڕەكانی هەرێم بڵاوکرایەوە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە…
Total
0
Share