بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی رایدەگەیەنێت، “بە بۆنەی سەری ساڵی نوێوە لە هەردوو بازگەی تاسڵوجە و عەربەتەوە گەشتیاران روو لە پارێزگای سلێمانی دەكەن.
بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، لیژنەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی لە هەردوو بازگەكە لە ڕێگەی دابەشكردنی هەزاران چاپكراوی جۆراو جۆرەوە ڕێنوێنی و خزمەت پێشكەش بە گەشتیاران و میوانان دەكات