دژەتیرۆر وردەكاریی هێرشە موشەكییەكەی سەر فڕۆكەخانەی هەولێری ئاشكراكرد

دژەتیرۆری كوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرشکراوەتە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

لە ڕاگەیەندراوێكدا دژەتیرۆری كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، “لە ڕێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە ئەمشەو هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر”.

ئاماژەی بەوەشكردووە،”هێرشەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە”.

پێشتر پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە هەولێر ئاماژەی بەوەكرد، دەروازەكانی چوونە نێو فڕۆكەخانەكە داخراون و هێزێكی ئەمنی زۆر بڵاوەی پێكراوە.

ڕاشیگەیاند، دوای ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان بۆ ماوەی دوو كاتژمێر جارێكی دیكە هاتن و ڕۆیشتنی فڕۆكە و گەشتەكان لە فڕۆكاخەكەوە ئاسایی بوونەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پلاسخارت داوای كەمكردنەوەی دژوارییەكانی بەردەم دانیشتووانی شەنگال دەكات

نێردەی تایبەتی ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەكگرتووەكان، جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستی خستنەگەڕی هەوڵی زیاتر بۆ كەمكردنەوەی ئاستەنگەكانی ژیانی دانیشتووانی قەزای شەنگال.…
Total
0
Share