لە هەڵەبجە گەنجێك بەهۆی دەستكاریكردنی چەكەوە گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت، گەنجێكی تەمەن 24 ساڵ بە ناوی ژیار حسێن كە دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجە بووە لە ئەنجامی دەستكاریكردنی چەكێكی جۆری دەمانچەی توركی برینداربووە و بەهۆی سەختی برینەكەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی كراوە و دواتر گیانیلەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەو گەنجە چایچی بووە و خاوەنی دەمانچەكەش هاوڕێی نزیك ژیاربووە و تەمەنی 22 ساڵ بووە و بەپێ ماددەی 411 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندكرا و پەڕاوی لێكۆڵینەوەی لە بنكەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ ڕێكخراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر: بەشێک لە کارمەندانی پاککەرەوە کارەکەیان دەبەستنەوە بە پارەوە

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە ڕونکردنەوەیەکدا ئاشکرایکرد، بەشێک لە کارمەندانی پاککەرەوە داوای پارەی جەژنانە لە هاوڵاتییان دەکەن و لەکاتی…
زیاتر ببینە

پرسی بەپارێزگابوونی هەڵەبجە دەهێنرێتەوە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران واژوو بۆ دەنگدان بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کۆدەکەنەوە. چرۆ…
Total
0
Share