هەولێر.. شۆفێرانی تاکسی دژی گرانبوونی بەنزین خۆپیشاندانیان کرد

 

بەشێک لە شۆفێرانی تاکسی لە ساری هەولێر بۆ ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر گرانبوونی بەنزین و بەرنەکەوتنی بەنزینە 690 دینارییەکەی عێراق خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و ڕێگای هەولێر-کۆیەیان داخست.

یەکێک لە شۆفێری ئەو تاکسییانەی لە خۆپیشاندانەکەدا بەشداربوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “بەنزین زۆر گرانبووە، ئەو بەنزینە حکومییەشی دابەشدەکرێت تەنها لە یەک بەنزینخانەیە و ژمارەی تاکسییەکان زۆرن”.

شۆفێری تاکسییەکانی هەولێر داوا دەکەن یان بەنزین هەرزان بکرێت یان ئەو بەنزینە 690 دینارییە لە چەند بەنزینخانەیەک دابەشبکرێت بۆئەوەی هەموویان بتوانن سودمەندبن لێی.

یەکێکی دیکە لە شۆفێرەکان باسی لەوەکرد کە هەندێکیان لە ئێوارەی دوێنێوە لەسەرەی وەرگرتنی بەنزیندا وەستاون و تائێستا وەرینەگرتووە، “بەنزینە بازرگانییەکەش لیتری هەزار و 450 بۆ هەزار و 500 دینارە و سوودی نییە بۆمان، شەوان دێین لەبەردەم ئەم بەنزینخانەیە دەخەوین بۆئەوەی سەرەمان بەربکەوێت بۆ بەنزینی 690 دیناری”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
زیاتر ببینە

جوتیار عادل: هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە كاریگەریمان لەسەر دروستناكات

وتەبێژی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كاری لە پێشینەی حكومەتی هەرێم دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانە و دەڵێت،”هێلكەبارانكردنەكە هێندەی یەك هەنگاوی مێروولە…
Total
0
Share