هێرشێكی تیرۆریستی كرایەسەر كێڵگەیەكی نەوتی دێرەزوورلە سوريا و لە ئەنجامدا 10 كرێكار كوژران و دوو كرێكاری دیكەش برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ هەینی، هێرشێكی تیرۆریستی كراوەتە سەر سێ پاسی گواستنەوەی كرێكارانی كێڵگەیەكی نەوتی تێم لە دێرەزوور كە بەڕێوەبوون بۆ سەر كارەكەیان و بەهۆی پەلامارەكەوە 10 كرێكار كوژراون و دوو كرێكاری دیكەش برینداربوون.