نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت بە بەراورد بە دوێنێ بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو 84 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێـت.

بەیانی ئەمڕۆ هەینی یەك، بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەكانی جیهان بە 84 دۆلار و چوار سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێـت لەكاتێكدا دوێنێ یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 83 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەكساس بە 78 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو پەیوەندی بە جەنگی ئۆكرانیا و سەپاندنی سزاكانی سەر روسیا لەلایەن ئەمریكا و هاوپەیمانەكانییەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمپانیاى تویته‌ر كێشه‌ى وه‌ستانى تۆڕه‌كه‌ى چاره‌سه‌ركرد

كۆمپانیای تویته‌ر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی كێشه‌یه‌كى ته‌كنیكیه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر ڕاگیراوه‌، به‌ڵام لە ئێستادا به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه‌كه‌ ده‌توانن به‌كاری…
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ داوای قەرەبووکردنەوەی هاوڵاتییان دەکات بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلارەوە

فازل غەراوی ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد چینی کەمدەرامەت زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە بەهۆی سیاسەتی حکومەت لە بەرزکردنەوەی نرخی…
Total
0
Share