وەزارەتی ناوخۆ: هەر كەسێك چەكی جەنگی هەبێت و رادەستی بكات قەرەبوودەكرێـتەوە

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایدەگەیەنێت، هەر كەسێك چەكی جەنگی هەبێت و رادەستی بكات قەرەبوودەكرێتەوە، بەڕِێوەبەری دیوانی وەزارەتەكەش رایدەگەیەنێت، “قۆناغی یەكەم تۆماركردنی چەكە تا بزانرێت چەند پارچە چەك لە هەرێمی كوردستان هەن و دواتر خاوەنەكەی دەتوانێت داوای مۆڵەت بكات”.

هێمن میرانی بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی بۆ بەرگرتن لە چەكی بێمۆڵەت گیراونەتە بەر بە چەند قۆناغێكە كە قۆناغی یەكەم بریتیە لە تۆماركردنی چەكەكان تاوەكو بزانین چەند پارچە چەك هەن و بەپێی یاساكەش یەك ساڵ بۆ تۆماركردنی چەكی بێمۆڵەت دیاریكراوە، واتا لە مانگی تەمموزی 2022 تا وەكو مانگی تەمموزی 2023، دوای تۆماركردنی چەكەكان لە بنكەیەك هاوڵاتییەكە دواتر دەتوانێت داوای مۆڵەت بكات و ئەگەر داوای مۆڵەتیشی نەكرد دەبێت لە ماڵ نەیهێنێتە دەرەوە و نەیفرۆشێت، خۆ ئەگەر نیازی فر‌وشتنیشی هەبوو دەبێت وەزارەت ئاگاداربكاتەوە.

بەڕێوەبەری دیوانی وەزارەت وردەكاریی زیاتری ئاشكراكرد و وتیشی، “بازارێكی مۆدێرنی تایبەت بە كڕین و فرۆشتنی چەك لەژێر سەرپەرشتیی وەزارەتی ناوخۆ و هێزەكانی ئاسایش دەكرێـتەوە”.

بابەتی پێشتر

بانكی ناوەندی هەنگاوێكی دیكە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار دەگرێتەبەر

بابەتی دواتر

بۆ دابەزاندنی نرخەكەی پێشنیازی پێدانی مووچەی فەرمانبەران بە دۆلار دەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share