گوڵاڵە.. داعش بە قەناس هێرشی كردە سەر سوپای عێراق

لە دەوروبەری ناحییەی گوڵاڵە بە “چەكی قەناس لەلایەن داعشەوە” هێرش كرایە سەر سوپای عێراق، سێ سەربازی عێرقی بریندار بوون.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئازار، كاتژمێر هەشتی بەیانی، لەكاتی پشكنین و پاككردنەوەی چەند ناوچەیەكی دەوروبەری ناحییەی گوڵاڵە لەلایەن سوپای عێراقەوە، چەكدارانی داعش بە چەكی قەناس هێرشیان كردە سەر سوپای عێراق.

لەو هێرشەدا سێ سەربازی سەربە سوپای عێراق برینداربوون، یەكێك لە سەربازەكان گولەی قەناس بەر دەموچاوی كەوتووە و برینەكەی سەختە.

لە ئێستادا سوپای عێراق لە هەوڵی پاككردنەوەی ناوچەكانی دەوروبەری ناحییەی گوڵاڵەیە لە چەكدارانی داعش و دەستی بە لابردنی دار و باخەكانی ئەو ناوچەیە كردووە.

ئەو تیمەی هێرشكراوەتە سەریان، پێشڕەوییان كردووە بۆ ئەوەی ناوچەكە بپشكنن.

لە ئێستادا بریندارەكان براونەتە نەخۆشخانەی ناحییەی گوڵاڵە بۆ ئەوەی چارەسەریان بۆ بكرێت.

بابەتی پێشتر

مەسرور بارزانی: لەگەڵ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانی ڤاکسیندا لەپەیوەندیداین بۆ دابینکردنی بڕی تەواو بۆ هەرێم

بابەتی دواتر

گەر بە نیازی لە 8ی مارسدا دیاری بە ژنان ببەخشیت خۆت لەم بابەتانە بەدوور بگرە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سبەینێ لە هەرێم کرایە پشوو

بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ)سبەینێ چوارشەممە لەسەرجەم دامەزراوەکانی هەرێم کرایە پشووی فەرمی. فەرمانگەی میدیا و زانیاریی بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share