تۆنێك و 500 كیلۆگرام خورما لەناودەبرێت

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی، دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆری خورمای خراپبوویان راگەیاند.

لە راگەیەندراوێكی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانیدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاوكراوەتەوە هاتووە، بەهۆی خراپبوون و هەڵهێنانی کرم، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیانگرت بەسەر بڕی تۆنێك و 500 كیلۆگرام خورمادا.

بەپێی راگەیەندراوەكە، “پاش پشکنین لە تاقیگەکانی عەلوەی سلێمانی، دەرکەوتووە خورماكە شیاوی خواردن و بەکارهێنان نییە، بۆیە بە فەرمانی قائیمقامی سلێمانی و لە لایەن لیژنەی تایبەتەوە، لە ناوچەی دەرەوەی نیشتەجێبوون لەناودەبرێت و خاوەنەکەشی رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێتەوە”.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە ژەهراویبوونی دەرمانی شێرپەنجە و بەرگریی دەدات

بابەتی دواتر

بکوژی هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share