تەندروستیی جیهانی هۆشداری لە ژەهراویبوونی دەرمانی شێرپەنجە و بەرگریی دەدات

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی ئاگادارکردنەوەیەکی سەبارەت بە بوونی دەرمانی ژەهراوی METHOTREX 50mg  دەدات، رێکخراوەکە دەڵێت، دەرمانی شێرپەنجە و چارەسەری بەرگری بڕێکی ژەهراوی راگەیاند.

رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، بڕێکی ژەهراویی لە دەرمانی چارەسەری شێرپەنجە و بەرگریی جەستە لە وڵاتی لوبنان و یەمەن دۆزراونەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی کاریگەریی زیانبەخشی لەسەر منداڵانی نەخۆش دەرکەوتووە کە دەرمانەکەیان وەرگرتووە.

لە ئەنجامی پشکنینی مایکرۆبایۆلۆجیدا بۆیان بوونی Pseudomonas aeruginosa دەرکەوتووە کە ئاماژەیە بۆ ژەهراویبوونی ئەو بەرهەمانە.

رێکخراوەکە جەختیکردووەتەوە لەسەر پێویستیی دۆزینەوەی بەرهەمە پیسبووەکان و کشاندنەوەیان بۆ ڕێگریکردن لە زیانگەیاندن بە نەخۆشەکان، هەروەها داوای زیادکردنی چاودێریی و وریایی لەو ناوچانەی کە دەرمانەکانیان تێدا بەکاردەهێنرێت.

هەروەها ڕێکخراوەکە ئامۆژگاریی زیادکردنی چاودێری لەسەر ئاستی بازاڕە نافەرمیەکان کردووە، هەروەها داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە ئەگەر ئەم بەرهەمە لە بازاڕەکانی وڵاتەکانیان دۆزرایەوە دەستبەجێ ئاگاداریان بکەنەوە.

ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی داوای لە کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکان کرد، پێش دەرکردنی وەجبەی بەرهەمی تەواو بۆ بەکارهێنان، پشکنین بۆ دیاریکردنی هەر ژەهراویبوونێکی میکرۆبی ئەنجام بدەن، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی بەدەستهێنانی دەرمان لە ڕێگەی دابینکەرە پەسەندکراو و مۆڵەتپێدراوەکانەوە کردەوە

دەرمانەکە لە ریزبەندیی دەرمانە گرنگەکانی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیدایە، دەرمانێکی چارەسەری کیمیایی بەرگرییە و بۆ چارەسەرکردنی شێرپەنجە و نەخۆشییە بەرگرییە خۆکارەکان بەکاردەهێنرێت. هەوکردنی سۆدۆمۆناس ئایرۆجینۆزا لە سووڕی خوێندا هەوکردنێکی مەترسیدارە کە دەتوانێت ببێتە هۆی مردن، هەر بەرهەمێکی پیسبوو کە ڕاستەوخۆ بە دەرزی بدرێت لە جەستە مەترسییەکی زۆر بۆ نەخۆشەکان دروست دەکات.

بابەتی پێشتر

تەم بووە هۆی پێکدادانی 200 ئۆتۆمبێل

بابەتی دواتر

تۆنێك و 500 كیلۆگرام خورما لەناودەبرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share