بکوژی هاوڵاتییەکەی قەڵادزێ دەستگیرکرا

هێزەكانی پۆلیسی ڕاپەرین

پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی کوشتنی ئەو هاوڵاتییەی دوێنێ لە قەڵادزێ تەرمەکەی دۆزرایەوە راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە، “پاش ئەوەی دوێنێ سێشەممە هێزەکانمان ئاگادارکرانەوە بەبوونی تەرمێک لە قەڵادزێ دەستبەجێ دەستکرا بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە، دوای گرتنەبەری رێککاری یاسایی و بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری تواندرا بکوژ بدۆزرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، “دوای دەستنیشانکردنی شوێنی بکوژ، هێزێکی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی رانیە و بە هاوکاری ئەفسەر و کارمەندانی و پۆلیسی فریاکەوتنی قەڵادزێ و بنکەی پۆلیسی قەڵادزێ و مکافحەی قەڵادزێ تۆمەتباری بکوژ لەناو شاری رانیە دەستگیر کرا”.

ئاشکراشیکرد، “دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دانانی ناوە بە تاوانەکەیدا و بە وتەی خۆی ” ئەو ( ئـ . ر .ٲ )ی کوشتووە، هەر بۆیە بە بڕیاری بەڕێز دادوەر تۆمەتباری بکوژ بەپێی ماددەی 406 راگیرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەشی بۆ رێکخراوە”.

دوێنێ سێشەممە لە نزیک شەقامی 60 مەتری قەڵادزێ، تەرمی هاوڵاتییەک بەناوی ( ئـ . ر .ٲ ) رەگەزی نێر، لەدایکبووی ساڵی 1973، دۆزرایەوە و دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە و توێکاری بۆ تەرمەکەی دەرکەوت شوێنەواری پێنج فیشەکی چەکی جۆری کڵاشینکۆف بەسەر جەستەیەوە هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کارەبای سلێمانی: بەهۆی بارانبارینەوە چەند فیدەرێکی کارەبا شۆرتیان کرد

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە، ژمارەک فیدەری کارەبا شۆرتیان کرد. ئەندازیار غالب محەمەد، بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای…
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلا وەیسی بۆ کەناڵە مۆرەکە: سەیرە بەناو کەناڵێکی کوردی بیت کەچی بە عوقدەی دوژمنکارانە تەماشای سلێمانی و خەڵکەکەی بکەیت

پێشڕەو مەلاوەیسی، ڕۆژنامەنووس و میدیاكار لە وتارێکدا لەژێر ناونیشانی “کەناڵە مۆرەکە، فاوڵ” دەنووسێت، “سەیرە بەناو كەناڵێكی كوردی بیت،…
Total
0
Share