واتسئەپ لە هەفتەی داهاتووەوە لە 49 جۆر مۆبایلدا نامێنێت

لە ڕۆژی شەممەی داهاتووەوە ئەپڵیکەیشنی واتسئەپ کارکردن لەسەر ٤٩ جۆر مۆبایلی زیرەک ڕادەگرێت، لە براندە جیاوازەکاندا، چ لە سیستەمی iOS یان سیستمی ئەندرۆید.

بڕیارە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکە کە خاوەندارێتییەکەی بۆ کۆمپانیای مێتا دەگەڕێتەوە، لە 31ی کانوونی دووەمەوە سیستمە نوێکانی ڕابگرێت، کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی داخستنی واتسئەپ لەسەر ئەم مۆبایلە زیرەکانە.

لە نێو ئەو ئامێرانەدا کە ئەپلیکەیشنەکە لەسەریان کارناکات، ئایفۆن5، ئایفۆن سی، ژمارەیەک ئامێری سامسۆنگ وەک گالاکسی ئێس2، کۆر و ئێس3 مینی و هەندێک مۆبایلی هواوی وەک ئەسێند دی، دی1، دی2، جی740 ، ماتا و پی1.

هەروەها هەندێک ئامێری LG وەک XL و Lucid 2 و هەندێک ئامێری Lenovo و Sony و Wiko لەخۆدەگرێت.

بابەتی پێشتر

هۆشداری لە دووبارە گەڕانەوەی کۆیلایەتی بۆ سعودیە دەدرێت

بابەتی دواتر

بەریتانیا بە زیرەکی دەستکرد بەرەنگاری جەڵتە دەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

زانیارییە دزەپێکراوەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 ئاشکرادەکەن

دزەپێکردنی زانیارییە تەکنیکییەکان لەبارەی تایبەتمەندییەکانی مۆبایلە نوێیەکانەوە بەردەوامە و دوایین زانیارییەکان تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن 15 پرۆ ئاشکرادەکات. مۆبایلی ئایفۆن…
Total
0
Share