5G چییە و مەترسییەکانی مۆبایلی 5G چین؟

پیشاندانی هەندێک تایبەتمەندیی 5G لەپێشانگایەکی ئەلیکترۆنیات فۆتۆ: GETTY

ئینتەرنێتی 5G دوایین نەوەی پەیوەندیی سەر ئینتەرنێت و مۆبایلە. خێرایی زیاتر و پەیوەندیی باوەڕپێکراوتر لەسەر مۆبایلە زیرەکەکان و ئامێرەکانی دیکە پێشکەش دەکات.

بە یەکخستنی تەکنەلۆجیای تازەی پەیوەندی لەگەڵ تازەترین توێژینەوەکان، 5G پێویستە پەیوەندییەک پێشکەش بکات کە زۆر خێراتر بێت لەوانەی پێشوو و ئێستاش، لەگەڵ تێکڕایی خێرای دابەزاندن بە نزیکەیی ١ گێگابیت لە چرکەیەکدا.
ئینتەرنێتی 5G لە ئێستادا وردەوردە دەرکەوتووە و وا پێشبینی دەکرێت تا ساڵی ٢٠٢٠ لە سەرتاسەری جیھاندا بڵاو بکرێتەوە، بە کارکردن لەگەڵ تەکنەلۆجیای نەوەی سێیەم و چوارەم  بۆ دابینکردنی پەیوەندیی خێراتر بێ گوێدانە ئەوەی لە چ شوێنێکیت.
مەترسییەکانی مۆبایلی 5G چین؟
5G بەڵێنی خێرایی ڕووناکی و توانای دروستکردنی تەکنەلۆجیای تازەی داوە، وەکو ئۆتۆمبێلی خۆبزووێن و زنجیرەیەک تەکنەلۆجیای پێشکەوتوو و واقعیانە. بەڵام لەگەڵ بیرکردنەوە لەو شتانەی کە دەتوانین بە 5G بیانکەین، ھەستێکی شاراوەشمان ھەیە دەربارەی ئەوەی کە 5G چیمان بەسەردەھێنێت.
نیگەرانی ھەیە دەربارەی ئەوەی کە لەرەلەری زۆر بەرزی شەبەنگی کە بە درێژەشەپۆلی میلیمەتری ناسراوە و لە بڵاوکراوەکانی پێشووتردا بەکارھاتوون، وا لە 5G بکات کاریگەریی خراپی تەندروستی بکاتە سەر کۆمەڵ.
ئەم جۆرە نیگەرانییانە تازە نین. چەندین ساڵە بەکارھێنەران دوودڵن دەربارەی کاریگەرییە تەندروستییەکانی تیشک لە ھەموو شتێکدا؛ ھەر لە مایکرۆویڤەوە تاوەکو مۆبایلەکان. ئاماژە بۆ ئەوەش کراوە کە شەپۆلە ڕادیۆییەکان دەبنە ھۆی شێرپەنجەی مێشک و کەمکردنەوەی توانای زاوزێ و سەرئێشە لە منداڵان و نەخۆشی دیکە.
ڕەخنەگران دەڵێن، سەلامەتیی بەکارھێنانی درێژەشەپۆلی میلیمەتری لە تەکنەلۆجیای 5Gدا تاقی نەکراوەتەوە و زانیاریی زیاتر پێویستن پێش ئەوەی ئەمریکا و تەواوی جیھان پێشبڕکێ بکەن لە بڵاوکردنەوە ئەم خزمەتگوزارییە نوێیانە.
5G تیشکدەردانی وزەیە لە ھەر سەرچاوەیەکەوە بێت. واتە تەنانەت ئەو گەرمیەی لە لەشیشمانەوە دێت بە تیشک ئەژمار دەکرێت. بەڵام ھەندێک جۆری تیشک نەخۆشت دەخەن.
ئێمە دەتوانین جۆرەکانی شەبەنگ بەپێی ئاستی ھێزی موگناتیسیی کارەباییان جیا بکەینەوە. درێژی شەپۆلی گەورە بە لەرەلەری نزمتر، کەمتر بەھێزن لە کاتێکدا درێژی شەپۆلی بچووکتر بە لەرەلەری بەرزتر بەھێزترن. ئەم شەپەنگە دابەش دەبێت بەسەر دوو جۆردا، ئایۆنی و نائایۆنی.
شەپۆلی ئایۆنی وەکو تیشکی ڕەی و گاما، پێکھاتەی زیانبەخشن. وزەی ھاتوو لە تیشکی ئایۆنییەوە دەتوانێت گەردەکان جیا بکاتەوە و بەندە کیمیاییەکانی ناو دی ئێن ئەی ھەڵبوەشێنێت، ئەوەش خانەکان وێران دەکات و دەبێتە ھۆی شێرپەنجە. لەبەر ئەمەیە کە بەڕێوەبەرایەتیی خواردن و دەرمان ھۆشیاری دەدات دژی بەکارھێنانی ناپێویستی تیشکی ڕەی.
تیشکی نائایۆنی لەرەلەری نزمتر و درێژی شەپۆلی گەورەتری ھەیە، بەشی پێویست وزە بۆ ھەڵوەشاندنی بەندە کیمیاییەکانی ناو دی ئێن ئەی، بەرھەم ناھێنێت. نموونە وەکو شەپۆلی ڕادیۆ و تیڤی و ئەو مۆبایلانەی کە خزمەتگوزاریی نەوەی سێیەم و چوارەم بەکاردەھێنن. تیشکی مایکرۆوەیڤ و درێژەشەپۆلی میلیمەتری، کە یەکێکە لە پێکھاتە بنەڕەتییەکانی شەبەنگ، خزمەتگوزاریی 5G بەکاریدەھێنێت، بە تیشکێکی نائایۆنی دادەنرێت و ئەو جۆرە وزەیە بەرھەم ناھێنێت کە ڕاستەوخۆ خانەکان تێکدەشکێنێت. ئامێرە باوەکانی وەک ئامێری وایفای و دەرگای کراوەی گەراج و سکانەری ئاسایشی فڕۆکەخانە، مایکرۆوەیڤی لەرەلەری نزم بەکاردەھێنن.
ئایا ئەمە مانای ئەوە دەگەیەنێت کە تیشکی مۆبایلە زیرەکەکان نابێتە ھۆی شێرپەنجە؟
ئەمە مەسەلەیەکی ئاڵۆزە. ھەندێک لە شارەزایان گومانیان ھەیە کە ئەو تیشکەی لەو ئامێرانەوە دێت ببنە ھۆی تێکشکانی خانەکان لەڕێی میکانیزمی بایۆلۆجیی دیکەوە، وەک ئۆکساندن لەناو خانەکان کە دەبێتە ھۆی ھەوکردن، دۆزراوەتەوە کە ئەوەش دەبێتە ھۆی نەخۆشییەکانی شێرپەنجە و شەکرە و دڵ و دەمار و سییەکان. ئەنجامی ھەزاران توێژینەوە کە لە ماوەی زیاتر لە بیست ساڵی ڕابردوودا کراون، تێکەڵن. بەپێی کۆمەڵگەی شێرپەنجەی ئەمریکی، زۆرینەی ئەو توێژینەوانەی کە تا ئێستا بڵاو کراونەتەوە دەربارەی خزمەتگوزاریی مۆبایلی ئاسایی لە مەودای تیشکی ڕادیۆییدا، ھیچ پەیوەندییەکیان نەدۆزیوەتەوە لەگەڵ گەشەسەندنی لووی شێرپەنجەییدا.

جۆناسان سامێت، درمناس و پزیشکی نەخۆشیی سییەکان دەڵێت، “لە توێژینەوەی زانستی درمناسی و لێکۆڵینەوەکانی دیکەدا چەند بەڵگەیەک ھەن لەسەر کاریگەرییە بایۆلۆجییەکان کە تیشکی موگناتیسی کارەبایی دەتوانێت ببێتە ھۆکاری شێرپەنجە. بەڵام بەڵگەکان بەھێز نین.”

لە ئەنجامدا، لیژنەکە نەیتوانی بەدڵنیاییەوە بڵێت کە مۆبایلەکان بێترسن، بەڵام ناشتوانرێت بوترێت کە مەترسیدارن. ھەروەھا وتیشی کە پێویستە لێکۆڵینەوەیەکی باشتر و وردتر بکرێت لەسەر ئەوەی چۆن تیشکی نائایۆنی دەبێتە ھۆی گۆڕانکاری لە خانەکاندا.

ساڵی ٢٠١٨، بەرنامەی نەتەوەیی ژەھرناسی، ئەنجامی کۆتایی توێژینەوەیەکی دووردرێژی لەسەر جرج، بڵاوکردەوە، کە پەیوەندی لە نێوان بەرکەوتن بە تیشکی بەرزی مۆبایلی نەوەی دووەم و سێیەم و لووی شێرپەنجەیی لە جرجێکی نێرینەدا. دۆزییەوە.

توێژەران ئاماژەیان بەوە داوە کە ئەو بڕە تیشکەی بەر جرجەکان کەوتوە ناتوانرێت بەراورد بکرێت بەو بڕەی کە بەر مرۆڤەکان دەکەوێت، چونکە تیشکەکە بە ئاستێکی بەرز بەر تەواوی لەشی مشکەکان کەوتبوو، تیشکێک کە چوار ئەوەندەی تیشکی مۆبایلەکانە.

ئەو توێژەرەوانە ئاماژەشیان بەوە داوە کە ئەم توێژینەوانە ناتوانن شتێکی وامان دەربارەی کاریگەرییەکانی 5G پێبڵێن.

مایکڵ وید، ژەھرناسی پێشەنگ دەربارەی توێژینەوەکان دەڵێت، “5G تەکنەلۆجیایەکی تازە دەرکەوتووە و ھێشتا بە تەواوی پێناسە ناکراوە. ئەوەندەی لێی تێگەیشتووین، بە شێوەیەکی سەیر جیاوازە لەوەی توێژینەوەمان لەسەر کردووە.”

سامێت، دەڵێت ھێشتا زۆر زووە بۆ تێگەیشتن لەوەی ئایا تیشک دەبێتە ھۆی دروستبوونی لووی شێرپەنجەیی لە مرۆڤدا بە پشتبەستن بە توێژینەوە لەسەر دانیشتووان. دەڵێت درمناسان بە لایەنی کەمەوە ٢٠ بۆ ٢٥ ساڵ دوای دەرکەوتنی جگەرە لە پەیوەندیی نێوان شێرپەنجەی سییەکان و جگەرەکێشان تێگەیشتن.
بابەتی پێشتر

تۆ لە چ جۆرە شێوازێکی ژیاندا دەژیت؟

بابەتی دواتر

شێلم.. خواردنی دڵخوازی پاییز

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share