تۆڕی 5G دەچێتە ناو پیشەسازیی ئۆتۆمبێلەوە

ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل دەستیانکردووە بە بەکارهێنانی تەکنیکەکانی نەوەی پێنجەم (5G) بۆ خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە شۆفێران.

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە هەنگاوەکانی هەندێک لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبێل بۆ بەکارهێنانی تەکنیکەکانی (5G) لە ئۆتۆمبێل و سوودەکانی بڵاوکردەوە.

ڕاپۆرتی ڕۆژنامەکە باسلەوەدەکات، کۆمپانیای Porscheی ئەڵمانی دەستیکردووە بە تاقیکردنەوەکانی لەسەر ئۆتۆمبێلی “تایکان”ی کارەبایی، بۆئەوەی بزانێت چۆن دەتوانێت خزمەتگوزاریی (5G) تیادا بەکاربهێنێت.

پۆرشە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی دروستکردنی ئۆتۆمبێل لەگەڵ ژمارەیەک لە کۆمپانیاکانی پەیوەندیکردنی ناوخۆییدا هاوبەشیکردووە، بۆ دانانی خزمەتگوزاریی  (5G)لە پەرەپێدانی جۆری نوێی ئۆتۆمبێلەکانیدا.

ئەو خزمەتگوزارییانەی لە بەکارهێنانی(5G) دا بۆ ئۆتۆمبێلەکان سەرباردەكرێن بریتین لە، زانیارییەکانی تایبەت بە بەرنامەکانی گواستنەوە، نەخشە دیجیتاڵییەکان بەشێوەیەکی زۆر خێرا، ڕێنمایی لەسەر دۆخی ڕێگا لەکاتی شۆفێریكردندا.

ئۆلیڤەر بلوم بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای پۆرشە دەڵێت، ئەو داتایانەی لەلایەن کۆمپانیاکەوە بۆ ئۆتۆمبێلە ئەزمونییەکانی دادەنرێن، یارمەتیدەردەبن لەوەی ئۆتۆمبێلەکان خودڕەوانە کاربکەن لە هەندێک حاڵەتدا بۆ یارمەتیدانی شۆفێرەکە، هەروەها بەرنامەکانی یارمەتیدانی شۆفێر بەشێوەیەکی پێشکەوتوو تیایاندا جێگیرکراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گوێی لێبگرە.. دەنگێک لە بۆشایی ئاسمانەوە کە 250 ملیۆن ساڵی تیشکی لێمانەوە دوورە

لە دوایین هەوڵەکانی بەرەوپیشچوونی زانستی گەردوونناسیدا، ئاژانسی ناسای ئەمریکی دەنگێکی لە بۆشایی ئاسمانەوە تۆمارکردووە، کە دەنگەکە لە “کونە…
زیاتر ببینە

بۆ وەرگێڕان و ئاسانکاری.. گووگڵ چاویلکەیەکی نوێی زیرەک پەرەپێدەدات

لە کۆنفرانسی پەرەپێدەرانی گووگڵ (Google I/O)ـدا، کۆمپانیا ئەمریکییەکەی خزمەتگوزارییەکانی ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا شێوەی یەکەمی چاویلکەیەکی زیرەکی خستەڕوو، دەتوانێت…
Total
0
Share