ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە گوندێکی نزیک مەریوان هەڵکرا

دوێنێ ئاڵایەکی گەورەی کوردستان لە گوندی “دزڵی” کە گوندێکی هەورامانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە هەڵکراوە و حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانیش دەڵێت، ئاڵاکە بۆ ساڵیادی لە سێدارەدانی قازی محەمەد و هاوڕێکانی هەڵکراوە.

ڕاگەیەندنی فەرمی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لەبارەی ئاڵاکەوە بڵاویکردووەتەوە، ” تێکۆشەرانی دیموکرات لە گوندی “دزڵی” سەر بە شاری مەریوان، بەبۆنەی ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ئاڵایەکی گەورەیان لەسەر چیاکان هەڵ کرد، ئەو ئاڵایە ئەوەندە گەورەیە کە لە ڕێگای سنە بۆ مەریوان و لە گوندەکانی دەوروبەریەوە دیارە”.

ئاڵاکە بەهۆی تێپەڕبوونی 74 ساڵ بەسەر لە سێدارەدانی قازی محەمەد، سەرۆککۆماری یەکەم کۆماری کوردستانەوە هەڵکراوە کە هەموو سالێک لە ژێر ناوی بەرزڕاگرتنی 10 ی خاکەلێوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەراسیمی بۆ بەڕێوەدەبرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەرانی هەرێمی کوردستان بۆ حکومەتی عێراق: ئەگەر کەسێک لە عێراق دابمەزرێندرێت دەبێت لە هەرێمی کوردستانیش دابمەزرێندرێت

نوێنەرانی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق دەکەن کە پشکی هەرێمی کوردستان لە دامەزراندن زیادبکرێت. سەرچاوەیەک لە بەغداد…
Total
0
Share