هاوردەكردنی تەماتە رادەگیرێت

دوای راگرتنی بۆ چەند رۆژێك لە ماوەی رابردوودا، حكومەتی عێراق دەیەوێت هاوردەكردنی تەماتە لە گشت دەروازە سنوورییەكانەوە قەدەغەبكات.

بڕیارە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا، ئەنجومەنی ئابوری سەر بە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لەبارەی قەدەغەكردنی هاوردەكردنی تەماتەوە بڕیاربدات.

بەپێی وتەی عەباس عەلیاوی وەزیری كشتوكاڵی عێراق، بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی گەیشتووەتە ئاستی خۆژێنی و بەشی پڕكردنەوەی پێداویستیی ناوخۆ دەكات، بۆ ئەوەی هانی بەرهەمی خۆماڵی بدرێت و لە پێناو برەودان بە بەرهەمی جوتیاران و هاوكاریكردنیان، هاوردەكردنی تەماتە قەدەغەدەكەن.

عەلیاوی دەڵێت، بەپێی پلان بەرهەمی تەماتەی خۆماڵی زیادكراوە، لە رێگەی دابەشكردنی دەرمانی مێرووكوژ و پەیین بەسەر جوتیاراندا و دەیانەوێت بە رێگریكردن لە هاوردەكردنی تەماتە، زیاتر برەو بە بەرهەمی جوتیاران بدەن.

بابەتی پێشتر

تەقینەوەی غاز لە شارباژێڕ قوربانیی لێکەوتەوە

بابەتی دواتر

لیژنەی دارایی: داوای دانیشتنی بەپەلەی پەرلەمان کراوە لەبارەی نرخی دۆلارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسۆ فەرەیدوون: پاشەكەوتی مووچە دەگەڕێتەوە بۆ مووچەخۆران و پیرۆزبایی لە هەموو لایەك دەكەم

ئاسۆ فەرەیدوون پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە تەلاری پەرلەمان رایگەیاند، پاشەكەوتی مووچە…
Total
0
Share