شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ وەزیرانی نەوت و دارایی عێراق كۆدەبێتەوە

شاندی هەرێم

شاندی باڵای حكومەتی هەرێم بەرەو بەغداد بەڕێكەوت و وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیران دەڵێت، ئێوارەی ئەمڕۆ دانوستانی شاندەكە لەگەڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عێراق دەستپێدەكات.

سە‌میر ھە‌ورامی، وتە‌بێژی فەرمی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران ئەمڕۆ چوارشەممە 9ی كانونی یەكەم وتی، وە‌فدی باڵای حكومە‌تی ھە‌رێمی كوردستان بە‌سە‌رۆكایە‌تی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران بە‌رە‌و بە‌غداد بە‌ڕێكە‌وت، بە‌مە‌بە‌ستی گە‌یشتن بە‌ڕێككە‌‌وتن سە‌بارە‌ت بە‌ پرسە‌ داراییە‌كانی نێوان حكومە‌تی ھە‌رێم و حكومە‌تی فیدراڵ.

وتیشی، “بڕیارە‌ ھە‌ر ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ دانوستاندنە‌‌‌كان دە‌ستپێبكە‌ن لە‌گە‌ڵ وە‌زیرانی نە‌وت و دارایی عێراق و لایە‌نە‌ پە‌یوە‌ندیدارە‌كان”.

سەردانەكە لەكاتێكدایە دوێنێ هەرسێ لایەنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆبوونەوە و تیایدا بڕیاردرا “به‌زووترین كات‌ شاندێكى باڵاى سیاسى و حكومیى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداد بكات بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى فیدراڵ و لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان بۆ‌ گه‌یشتن به‌ ڕێككه‌وتن و چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كان، به‌تایبه‌تیش بابه‌تى ماف و شایسته‌ دارایییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و جێگیركردنیان له‌ پڕۆژه‌یاساى بودجه‌ى 2021ى عێراقدا”.

هەر دوێنێ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران داوایكرد، “خولێكی نوێی گفتوگۆكان” لەگەڵ هەرێمی كوردستان دەربارەی موچە ئەنجامبدرێت، وەك ئەوەی وتەبێژی حكومەتی عێراق ئاشكرایكرد.

بابەتی پێشتر

دەستەی دەستپاکی: 158 کەیسی گەندەڵی لە قۆناغی دادگاییکردندان

بابەتی دواتر

هەڵبژاردەی قەتەر لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا دەکەوێتە کۆمەڵەی پۆرتوگالەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا هەموو كاردانەوە ناوخۆیی و هەرێمی و نێودەوڵەتییەكانی هێرشەكەی سەر هەولێر ئاشكرادەكات

كاردانەوەكانی هێرشە موشەكییەكەی شەوی ڕابردووی سەر هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەردەوامن. جگە لە كەسایەتی و لایەنەكانی ناوخۆی هەرێمی…
Total
0
Share