هەرێم و بەغداد رێككەوتن و بڕیاردرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو وەزارەتی دارایی هەرێم و وەزارەتی دارایی عێراقدا بڕیاردرا تیمێكی هاوبەش لە هەردوو وەزارەت پێكبهێنرێت و لەسبەی سێشەممەوە تیمەكە لە وەزارەتی دارایی هەرێم دەستبەكاربن.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی هەرێم كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، كۆبوونەوەكان لە كەشێكی ئیجابی و بەرپرسیارانەدا گفتوگۆ لەسەر ماف و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2025 كراو و هەردوولا هاوڕابوون كە هەموو هەوڵەكان بخرێنەگەڕ بۆ لابردنی ئاستەنگەكانی بەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەئەمساڵدا.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا تیمێكی هاوبەش لە هەردوو وەزارەتی دارایی عێراق و وەزارەتی دارایی هەرێم پێكبهێنرێت و لەسبەی سێشەممەوە تیمەكە لە وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان دەستبەكاربن و ئامادەكاری پێویست بكەن بۆ كۆبوونەوەی سەرەتای هەفتەی داهاتوو لەسەر ئەرك و پابەندییەكانی هەردوولا بۆ ساڵی 2025.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی دوو چـ.ـەکداری د.ا.عـ.ـش ڕادەگەیەنێت

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش، بە هەماهەنگیی لەگەڵ دەزگای دژەتـ.ـیرۆری عێراق لە سنووری سلێمانی…
Total
0
Share