شەش شاخەوان لە چیای سورێن گیریان خواردووە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن

لە ئێوارەی ئەمڕۆوە شەش شاخەوان لە چیای سورێن گیریان خواردووە و تا ئێستا رزگار نەکراون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، شەش شاخەوان کە بەمەبەستی شاخەوانی روویان لە چیای سورێن کردووە بەهۆی درەنگکەوتن و هاتنی شەو بەسەریاندا لەسەر چیاکە گیریان خواردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دووان لە شاخەوانەکان ئازاری قاچیان هەیە، بۆیە ئەمشەو دەمێننەوە و داوا دەکەن تا سبەی لایەنە پەیوەندیدارەکان بێن بە هانایانەوە و رزگاریان بکەن.

لای خۆیەوە سەیوان حەمەساڵح بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی خورماڵ بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند،لە رێگای تۆڕی میدیایی ئێستاوە لە هەواڵی گیرخواردنی ژمارەیەک شاخەوان لە چیای سورێن ئاگادارکراینەوە، لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی خورماڵ هەماهەنگیمان کردووە، تیمێکمان پێکهێناوە و بەرەو چیاکە بەڕێكەوتوون، بەڵام نەیانتوانیوە هیچ سەرەداوێکیان دەستبکەوێت، بۆیە لە ئێستادا لە گەڕان وەستاون، سبەینێ بەیانی هەوڵدەدرێت لە رێگای هێلیکۆپتەرەوە رزگاربکرێن..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبەرژەوەندیی كرێنشینان بڕیاردەدرێت
ئەنجومەنی پارێزگا ڕوونكردنەوە دەدات

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی تەواوكردن و دابەشكردنی یەكە نیشتەجێبوونە تەواونەكراوەكان بەسەر كرێنشینان دەدات و دەڵێت، “پێشنیازێك…
Total
0
Share