وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، تێکڕای داهاتی تاکی عێراقی لەمساڵدا حەوت ملیۆن دینار بووە.
ڕێکخراوی ناوەندی ئاماری وەزارەتی پلاندانان لە ئامارێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوەکردووە، “تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی سەرتاسەری بە نرخی ئێستا لە ساڵی 2021دا 7.3 ملیۆن دینار بووە، کە بەراورد بە ساڵی 2020 بە ڕێژەی 32.73% زیادیکردووە، کە تێیدا تێکڕای بەرهەمی ناوخۆیی سەرتاسەری گەیشتووەتە 5.5 ملیۆن دینار”.
ئاژانسەکە ئاشکاریکردووە، “بەشداریی چالاکیی نەوتی خاو لە بەرهەمی ناوخۆییدا 45.1% بووە، لەکاتێکدا لە ساڵی 2020 گەیشتووەتە 28.4%، هاوکات بەشداریی چالاکییە کشتوکاڵییەکان لە بەرهەمی ناوخۆییدا گەیشتووەتە 3.9%، بەڵام لە ساڵی 2020 بەشدارییان لە بەرهەمی ناوخۆییدا 5.9% بووە.
هەروەها ڕێژەی چالاکیی پیشەسازی لە بەرهەمی ناوخۆییدا 2% بووە، کە بەراورد بە ساڵی 2020 دابەزیوە، کە گەیشتووەتە 2.75.