پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیەندرایە ھەردوو کڵێسای ماریوسف و قبتییەکان لە سلێمانی

بە نوێنەرایەتیی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح گەیەندرایە کڵێسای ماریوسف و قبتییەکان لە سلێمانی و جەخت لە پاراستنی مافەکانیان کرایەوە.

سالار سەرحەد خەلیفەیونس ئەندامی سەرکردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکان، بە بۆنەی جەژنی لەدایک بوونی حەزرەتی مەسیح سەلامی خودای لەسەربێت، پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی گەیاندە خوشک و برا کریستیانەکان لە ھەردوو کڵێسای ماریوسف و قبتییەکان لەسلێمانی.

لە پەیامەکەدا وێڕای پیرۆزبایی کردن جەختکراوەتەوە کە سیاسەتی ئێستای یەکێتی درێژەپێدانە بە سیاسەتی حەکیمانەی سەرۆک مام جەلال بۆ خزمەت و پاراستنی مافی پێکھاتەکان و قوڵترکردنەوەی کلتووری پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە ھەرێمی کوردستان و عێراق و وەک هەمیشەش یەکێتی پارێزەری بەدیهێنانی مافەکانی خوشک و برا مەسیحییەکان دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: لە دوو ساڵی رابردوودا هەر بەڵێنێكمان دابێت بە پشتیوانیی خوای گەورە و خەڵكەكەمان بەجێمانگەیاندووە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر لەگەڵ كاندیدەكانی یەكێتی لەسنووری پارێزگای…
Total
0
Share