كەركوك.. نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە كۆرۆنا كرایەوە

حەسەن تەمیمی، وەزیری تەندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی 4ی كانونی یەكەم هاوڕێ لەگەڵ شاندێكی وەزارەتەكە سەردانی كه‌ركوك-ی كرد و  نه‌خۆشخانه‌یه‌كی 150 قه‌ره‌وێڵه‌یی لە شارەكە كردەوە.

نه‌خۆشخانه‌كە ناونراوە “شیفا” و 150 قه‌ره‌وێڵه‌ییە و تایبه‌تە به‌ تووشبووانی كۆرۆنا، له‌لایه‌ن عەتەبه‌ی حسێنییه‌وه‌ دروستكراوە، بەشەكانی نۆرینگه‌ی راوێژكاری، ژووری مانه‌وه‌ی نەخۆش و ژووری چاودێریی چڕ لەخۆدەگرێت.

نەخۆشخانەی “شیفا” سیستمی ئۆکسجینی ناوەندی بۆ دابینكراوە و سیستمی تایبه‌تی هه‌یه‌ بۆ هه‌وا و دڵنیابوون لە سەلامەتی پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی، بینای نەخۆشخانەكە سیستمی ئینتەرنێت و کامێرا و زەنگی ئاگادارکردنەوە و ڕووناکی مۆدێرنی بۆ دانراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەحیا رەسوڵ: داوامان لێکراوە یاسا لەسەر بکەرانی هێرشی سەر سەربازگەکان جێبەجێبکەین

وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان رایدەگەیەنێت، “دووپاتیدەکەینەوە هێرشەکانی سەر بارەگاکانی هێزەکانی هاوپەیمانان رەتدەکەینەوە و فەرماندەی گشتی، هێزەکانی راسپاردووە…
Total
0
Share