تەقاندنەوەی تاوەرەكانی كارەبا لە عێراق سەریهەڵدایەوە

وەزارەتی كارەبای عێراق رایگەیاند، تەقینەوەیەكی تێكدەرانە تاوەری گواستنەوەی كارەبای (رۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە)ی لە ناوچەی خان بەنی سەعد كردووەتە ئامانج.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتەكە تیمەكانیان لە هەوڵدان كارە تێكدەرانەكان كە رووبەڕووی تاوەر و هێڵەكانی گواستنەوەی وزەی كارەبا دەبێتەوە، بگۆڕن بۆ هەوڵی بێ ئەنجام، كە خواستی “تاریكپەرستان” بۆ بڕینی كارەبا لە هاوڵاتییان نەیەتەدی.

روونیشیكردەوە، هێڵی گواستنەوەی وزەی (رۆژهەڵاتی بەغداد-دیالە) لە كاتژمێر 08:30 خولەكی ئێوارەی هەینی رووبەڕووی كاری تێكدەرانە بووەوە، بە تەقاندنەوە لەڕێی بۆمبەوە لەژێر تاوەرەكەدا، كە بووەتەهۆی كەوتنی لە ناوچەی خان بەنی سەعد.

بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری كارەبا تیمە ئەندازیاری و هونەرییەكانی راسپاردووە بۆ چڕكردنەوەی هەوڵەكان بۆ سەرلەنوێ بونیادنانەوەی تاوەرەكە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وه‌زاره‌تى بارزگانى پلانێكى نوێی بۆ فۆرمی خۆراك ڕاگه‌یاند

وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، دەستیانکردووە بە دانانی پلانێک بە ئامانجی چاودێریکردنی میکانیزمەکانی ئامادەکردنی فۆرمی نوێی بەشەخۆراکی هاوڵاتییان. محەمەد…
Total
0
Share