بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، سبەی دووشەممە بارانبارین کۆتایی دێت و ئاسمان هەور و نیمچە هەور دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور لەگەڵ ئەگەرى بارینى نمە باران لە رۆژهەڵاتى هەرێم وهەندێک ناوچەى گەرمیان و ناوچە شاخاویەکانى هەولێرو دهۆک”.
ئاماژەی بەوەش کرد، “تەمومژ لە رۆژهەڵاتى هەرێم و ناوچە شاخاوییەکان لە کاتەکانى شەودا دەبێت لەگەڵ بارینى بەفر لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانى باکورى رۆژهەڵات”.
ئاشکراشیکرد، “سبەی دووشەممە ئاسمان نیمچە هەور و هەورى تەواو دەبێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبێتەوە بە نزیکەی یەک تا دوو پلە بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی رۆژی پێشوو”.