کۆرۆنا، ئەنفلوەنزا و هەڵامەت چۆن جیاوازی لەنێوان نیشانەکانی دەکەیت؟

ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنی وەرزی سەرمادا نیشانەکانی نەخۆشیی هەڵامەت دەستپیدەکەن، بەڵام ئەمساڵ تێکەڵییەک لەنێوان تووشبوون بە کۆرۆنا، ئەنفلوەنزا و هەڵامەت دروستبووە، هەمووان بیریان لای ئەوەیە چۆن نیشانەکانیان جیابکەنەوە.

لە هەموو جۆرەکاندا هەندێک لە نیشانەکان هاوبەشن، وەک قورگ ئێشە هەن، ئەمەش وادەکات نەزانرێت نەخۆش لە کام جۆریانە.

بۆ ڕوونکردنەوەی ئەمە، دەزگای تەندروستیی نیشتمانیی بەریتانیا “NHS” لیستی تەواوی نیشانەکانی هەر نەخۆشییەکی خستووەتەڕوو، کە بریتین لە:

ڤایرۆسی کۆرۆنا COVID-19

– بەرزبوونەوەی تا یان لەرز

– کۆکەیەکی توند و بەردەوام، واتە کۆکەیەکی توند بۆ ماوەی زیاتر لە کاتژمێرێک، کە سێ جار یان زیاتر لە ماوەی 24 کاتژمێردا دووبارە دەبێتەوە

لەدەستدان یان گۆڕانکاری لە هەستی بۆنکردن و تامکردندا

هەناسە توندی

هەستکردن بە ماندووبوون یان ماندووێتیی بەردەوام

ئازاری جەستە

سەرئێشە

قورگ ئێشە

نەمانی ئارەزووی خواردن

سکچوون یان ڕشانەوە

ئەنفلوەنزا

سەبارەت بە ئەنفلوەنزا کە ملیۆنان کەس تووشی دەبن، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا، نیشانەکانی بریتین لە:

 

– بەرزبوونەوەی لەناکاو پلەی گەرمیی جەستە

– ئازاری جەستە

– هەستکردن بە ماندوێتی

– کۆکەی وشک

– قورگ ئێشە – سەرئێشە

– کەمخەوی

– لەدەستدانی ئارەزووی خواردن

– سکچوون یان ئازاری سک – ڕشانەوە

 

سێیەم: سەرمابوونێکی باو

نەخۆشییەکی دیکەی باو لەم کاتەی ساڵدا سەرمابوونە، زۆرێک لە نیشانەکان پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی ترەوە هەیە، بەڵام دەتوانرێت چارەسەر بکرێت بەبێ ئەوەی سەردانی پزیشک بکرێت و بەزۆری مرۆڤەکان لە ماوەی نزیکەی هەفتەیەکدا هەست بە باشتربوون دەکەن.

نیشانەکانی:

– گیران یان ئاوی لووت

– قورگ ئێشە – سەرئێشە

– ئازاری ماسولکەکان

– کۆکە

– پژمین

– بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی

– ئازار لە گوێدا

– لەدەستدانی تام و بۆن

بابەتی پێشتر

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی: حکومەت لە ساڵی 2014 ەوە پلانی دابەشکردنی نەوتی سپی نییە

بابەتی دواتر

کاتی کۆتاییهاتنی بارانبارین راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share