تۆمەتباری هێرشەکەی پاریس گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی دەروونی

دەسەڵاتی فەرەنسا بڕیاری دەستگیرکردنی تۆمەتباری کوشتنی سێ کوردەکەی پاریسی هەڵوەشاندەوە و ئەوەشی بۆ هۆکاری تەندروستی گێڕایەوە، هەروەها رەوانەی نەخۆشخانەیەکی دەروونی سەر بە پۆلیس کرا.

نوێنەرایەتیی گشتیی پاریس رایگەیاند، ئەو پزیشکەی پشکنینی بۆ تۆمەتبارەکە کردووە پێیڕاگەیاندوون کە دۆخی تەندروستیی تۆمەتبارەکە لەگەڵ رێکارەکانی دەستگیرکردن و لێکۆڵینەوە یەکناگرنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارە هەڵگیراوە بەڵام هاوکات لەگەڵ چارەسەرە دەروونییەکان لێکۆڵینەوەکان لێی بەردەوام دەبێت.

لێکۆڵەران جەختدەکەنەوە کە پاڵنەری سەرەکیی رووداوەکەی پاریس بە هۆکاری رەگەزپەرستی بووە.

بابەتی پێشتر

عێراق پلانێکی نوێ بۆ بەرزکردنەوەی بەهای دینار جێبەجێدەکات

بابەتی دواتر

یەكێتیی ئەوروپا رێگری لە كاركردنی ژنان لەلایەن تاڵیبانەوە ئیدانەدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share