بەفربارین زیاتر لە 5 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ئەمریكا هەڵدەوەشێنێتەوە

بەهۆی ئەو شەپۆلی بەفربارینەی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكای گرتووەتەوە زیاتر لە 5.4 هەزار گەشتی ئاسمانی هەڵوەشێندرانەوە، 9 كەسیش بە رووداوی جۆراوجۆر گیانیان لەدەستدا.

بەپێی میدیاكانی ئەو وڵاتە قوربانییەكان زۆرینەیان بەهۆی رووداوەكانی هاتوچۆوە بوون كە لە ئاكامی دۆخی ناجێگیری كەشوهەواوە لە ویلایەتەكانی ئۆهایۆ، كنتاكی، میسوری و كانساس روویانداوە.

هەروەك ئاشكرایانكرد، دوێنێ زیاتر لە 5.4 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ویلایەتە یەكگرتووەكان رەتكراونەتەوە بەهۆی دۆخی كەشوهەواوە.

جگە لەوەی كارەبا لە زیاتر لە 590 هەزار ماڵ و كارگە بڕاوە و لە چەند ویلایەتێكیش باری لەناكاو راگەیەندراوە.

بابەتی پێشتر

بەهای پشكەكانی تێسلا لە بازاڕدا 85 ملیار دۆلار لەدەستدەدات

بابەتی دواتر

بەهۆی بارانی زۆرەوە خانوویەک رووخا و کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share