ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس: كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا

سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان رایدەگەیەنێت، كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەرووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا و دەشڵێت، “پێویستە تاساڵی 2030 بگەین بەو ئامانجانەی كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دانراون”.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سكرتێری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان لە كۆنفڕانسی ساڵانەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا كە لە دوبەی بەڕێوەدەچێت وتەیەكی پێشكەشكرد و رایگەیاند، “بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەوا پێویستمان بە بریاری سیاسی هەیە و لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئیرادەیەكی سیاسیی بەهێزیشمان هەبێت”.

راشیگەیاند، كێشەی گەورە نەبوونی سەرچاوەی داراییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا لە جیهاندا و پێویستە تاساڵی 2030 بگەین بەو ئامانجانەی كە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەشوهەوا دانراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێکی عێراقی بەهۆی وەرنەگرتنی مافی پەنابەری بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر خوێندکارێکی بەریتانی

ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی لە کامێرای چاودێرییەوە تۆمارکراون و بڵاوکراونەتەوە، دەریدەخات گەنجێکی عێراقی بە چەقۆ لە خوێندکارێکی زانکۆ دەدات…
Total
0
Share