بەهۆی بارانی زۆرەوە خانوویەک رووخا و کەسێک گیانیلەدەستدا

بەهۆی بارانبارینەوە لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق خانوویەک رووخا، بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و لە هەمان رووداودا دایکیشی بە سەختی برینداربووە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە شاری زیقار لە باشووری عێراق رایگەیاند، بەهۆی بارانبارین، لە باکووری شارەکە خانوویەک ڕووخاوە.

سەرچاوەکە باسی لەوەکردووە، “بەهۆی بارانبارین لە گەڕەکی 7ی نیسان لە قەزای ئەلشەترە لە باکووری پارێزگای زیقار سەقفی ژوورێک لەناو خانووەکەیاندا داڕماوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی رووداوەکەدا کەسێک کە سەربازی سوپای عێراق بووە لە تەمەنی سی ساڵیدا گیانیلەدەستدا، هەروەها دایکی کە تەمەنی پەنجا ساڵان بووە، بەسەختی بریندار بووە و بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

بەفربارین زیاتر لە 5 هەزار گەشتی ئاسمانی لە ئەمریكا هەڵدەوەشێنێتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ بەفر دەبارێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share