بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بە بەراورد بە مانگی رابردوو نرخی گەشتی عەمرە بەرزبووەتەوە و ئاشكراشیدەكات، بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵی نوێوە خواست لەسەری زیادیكردووە.
نیاز ڕاغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی شێوازی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەكان و شوێنی مانەوەیان نرخەكەی لە نێوان كۆمپانیاكان جیاوازە و بەڵام نرخی گەشتی عەمرە لە نێوان 900 بۆ هەزار دۆلاردایە كە بە بەراورد بە مانگی رابردوو نرخەكەی بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە و هۆكارەكەشی زیادبوونی خواستی گەشتكردنە بەهۆی پشووەكانی سەری ساڵی نوێوە.
ئاشكراشیكرد، مانگی رابردوو نرخی گەشتی عەمرە لە 750 دۆلار و زیاتر و كەمتردا بووە، بەڵام ئێستا خواست لەسەری زیادیكردووە و نرخی گەشتكردن بە فڕۆكەش لەم كاتەدا كە نزیكە لە سەری ساڵەوە بەرزبووەتەوە.