بەهۆی گرانیی نرخی خزمەتگوزارییەكانیانەوە چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە هەولێر سزادران

چوار پڕۆژەی نیشتەجێبوون لە هەولێر سزادران كە نرخی خزمەتگوزارییەكانیان لەسەر هاوڵاتییانی نیشتەجێی ئەو پڕۆژانە گرانكردووە.

بەپێی نووسراوێك كە واژووی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێری لەسەرە و تێیدا هاتووە كە چوار پڕۆژەی بواری نیشتەجێبوون لە سنووری شاری هەولێر بەهۆی گرانی نرخی خزمەتگوزارییەكانیان لەسەر هاوڵاتییان سزای دارایی دراون.

لە نووسراوەكەدا هاتووە، پڕۆژەی نیشتەجێبوونی كواترۆ بە بڕی حەوت ملیۆن دینار سزادرا و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (ئاسوودە بە بڕی حەوت ملیۆن دینار سزا دراوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بانك بە بڕی پێنج ملیۆن دینار و پڕۆژەی نیشتەجێبوونی گوندی ئەمریكی بە بڕی 6 ملیۆن دینار سزادراوە.

بابەتی پێشتر

چێڵسی گرەو كۆندی بردەوە

بابەتی دواتر

نوێترین چاوپێكەوتنی لیڤاندۆڤسكی لە یانەی بەرشلۆنە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ تاڵەبانی بۆ جەژنی یارانی قەوڵتاس: کاکەییەکان پێکهاتەیەکی ڕەسەنن و ڕۆڵیان لە پێکەوەژیانی ئاینی بەرز دەنرخێنین

بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی کاکەییەکانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاوکردەوە تێیدا ڕۆڵی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی ڕەسەن لە…
Total
0
Share