ئەو كەسانەی بەهۆی قەرزەوە كارەباكەیان بڕدراوە ئاگاداردەكرێنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ئەو هاوبەشانەی كارەبای بازرگانی دەكاتەوە كە بەهۆی قەرزەوە كارەباكەیان بڕدراوە، رۆژی یەك شەممە بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا كراوە دەبن دەتوانن قەرزەكەیان بدەن و كارەبایان بۆ هەڵبكرێـتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبای بازرگانی دەكەین كە بەهۆی قەرزەوە كارەباكەیان بڕدراوە، سەرباری پشووی فەرمی رۆژی یەكشەممە 25ی 12ی 2022 كاتژمێر 9 ی سەر لە بەیانی تا وەكو 12ی نیوەڕۆ بنكەی وەرگرتنی پارەی كارەبای بەردەم بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی لە پشت دادگای سلێمانی كراوە دەبێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، سەرباری پشوو بنكەكان كراوە دەبن بۆ وەرگرتنی قەرزی كارەبای ئەو هاوبەشانەی كارەباكەیان بەهۆی قەرزداری بڕدراوە بۆ ئەوەی دوای پارەدان كارەباكەیان بۆ هەڵبكرێتەوە.

بابەتی پێشتر

نرخی گەشتی عەمرە بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

سەرۆك وەزیرانی ئیتاڵیا گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share