خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکان مریشکەکانیان بە زیان دەفرۆشنەوە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان رایگەیاند، دابەزینی نرخی مریشک پەیوەندی بە زیادبوونی خستنەڕووەوە هەیە و خاوەن کێڵگە پەلەوەرییەکانیش بەرهەمەکانیان بە زیان دەفرۆشن.

نازم عەبدوڵا سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “راستە ماوەی چەند رۆژێکە نرخی مریشک دابەزیوە، بەڵام ئەمە پەیوەندی بەوەوە نییە حکومەت وەڵامی داواکارییەکانی ئێمەی دابێتەوە یان کارێکیان بۆ کردبین، بەڵکو بە پێچەوانەوە دۆخمان لە رابردوو خراپترە بەهۆی ئەوەی وەرزی زستانە و گاز و بەنزین بەنرخێکی گران دەکڕین بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان”.

باسی لەوەشکرد، “نرخی عەلەف لە جیهاندا بۆ هەر تۆنێك 50 دۆلار دابەزیوە، جگە لەوەش لەو ماوەی رابردوودا کە نرخی مریشک زۆر بەرزبووەوە خاوەن کێڵگەکان جوچکەیەکی زۆریان کردە کێڵگە پەلەوەرییەکانەوە، ئەمەش وایکرد لە ئێستادا ئاستی خستنەڕوو زیاتر بێت و نرخی مریشک دابەزێت”.

وتیشی، “کاتێک مریشک نرخی دابەزیوە بەو شێوەیەی ئێستا دڵنیام خاوەن کێڵگەکان بە زیان دەیانفرۆشنەوە، بەڵام ناچارن ئەو کارە بکەن مریشک وەک بەرهەمێکی دیکەی خۆراکی نییە بتوانیت بیهێڵیتەوە و کەی ویستت بیفرۆشیت هەر کات ئامادە بوو دەبێت بیفرۆشیت بێ دواخستن”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: مانگی رابردوو لە شوێنە گشتییەکان 337 سەرپێچی تۆمارکراوە

قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت، سەرەڕای بەدواداچوونی بەردەوام، مانگی رابردوو تەنها هەشت شوێنکار داخراوە. قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەگوێرەی ئەو ئامارەی…
Total
0
Share