نینا حسێن، كچێكی ئەندازیارە و لە پڕۆژەیەكی تەلارسازیدا لە سلێمانی كاریدەكرد، دوای كەوتنەناو مەنهۆڵێكی پڕۆژەكەوە گیانیلەدەستدا.
دڵشاد سلێمان ئامۆزای ئەندازیارەكەیە و بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوەكە هەفتەی رابردوو روویداوە، نینا لە كاتی كاركردنیدا كەوتووەتەناو مەنهۆڵێكی پڕۆژەیەكەوە لە شاری سلێمانی و برینداربووە.
وتیشی، دوای مانەوەی لە “نەخۆشخانەی شار” بۆ ماوەی چەند رۆژێك، دوێنێ چوارشەممە نینا حسێن بەهۆی سەختیی برینەكانییەوە گیانیلەدەستداوە.