وەزارەتی كار بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی زیندانییەک دەکات

وەزارەتی كار و کاروباری کۆمەڵایەتی دوای سەردانیکردنی چاکسازیی گەورانی سلێمانی ‏ڕایگەیاند، بەدواداچوون بۆ گیانلەدەستدانی زیندانییەک لەو چاکسازییە دەکات.‏

کوێستان محەمەد، وەزیری کار و كاروباری کۆمەڵایەتی بڕیاری دا لیژنەیەکی باڵا لە ‏وەزارەت پێکبھێنێت بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان و گوێی لە کێشە و گرفتەکانی زیندانیانی ‏چاکسازییەکە گرتووە.‏

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتی ئاشکرایکردووە، لیژنەیەکی  سێ ‏کەسیی پەرلەمان بۆ لێکۆڵینەوە لە ھۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو زیندانییە سەردانی ‏چاکسازییان کردووە.‏

شەوی ڕابردوو لە چاکسازیی گەورانی سلێمانی گەنجێک گيانیلەدەستدا، بە وتەی ‏کەسوکاری ئەو گەنجە، پێيان وتراوە خۆی خنکاندووە، بەڵام کەسوکارەکەی گومان دەكەن ‏كوژرابێت.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
Total
0
Share