بەڕێوەبەرایەتییەک ژمارەیەک هەلی دامەزراندنی راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سەیدسادق ژمارەیەک هەلی کاری بۆ دەرچووانیی بەشی ئایتی راگەیاند و داوایکرد ئەو کەسانەی مەرجە پێویستییەکانیان تێدایە فۆڕم پڕبکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کارەبای سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە بڵاویکردەوە، “به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌باى سه‌یدسادق، پێویستىی به‌ ژمارەیەک فەرمانبەرى پسپۆڕى (IT) هەیە، لانى کەم خاوەنى بڕوانامەى بەکالۆریۆس بێت، لە هەردوو رەگەز بۆ کارکردن بەشێوەی رۆژانە لە ناو بەڕێوه‌بەرایەتى دابه‌شكردنی کارەباى سەیدسادق”.

ئاشکراشیکرد، “هەرکەسێک ئارەزووى کارکردنی هه‌یه‌ فۆڕمى دامەزراندن بەشێوەى ئۆنلاین لە ماوەی پێنج رۆژدا پڕبکاتەوە”.

لێرەوە دەتوانیت فۆڕمەکە پڕبکەیتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج چالاكوانی بادینان دواخرا.. شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان شایەتییان داوە

دووبارە دادگاییكردنی پێنج دەستگیركراوی بادینان دواخرا، پارێزەرەكەیان دەڵێت، هیچ تۆمەتێكیان بەسەردا ساغنەبووەتەوە و تەنانەت شایەتحاڵەكان لە بەرژەوەندیی دەستگیركراوان…
Total
0
Share